ھۆڕمۆنی پێپتیدی
ھۆڕمۆنی پێپتاید یان پێپتایدەھۆڕمۆن (بە ئینگلیزی: Peptide hormone) ھۆڕمۆنێکە، لە ترشە ئەمینییەکان یان پێپتیدیەکان یان پڕۆتینەکان پێکدێت. زۆربەیان توانای توانەوەیان ھەیە، لە ئاودا، لە یەک ترشی ترشی ئەمینی گۆڕاو یان لە پڕۆتینێک پێکدێت کە لە ٣ بۆ ٢٠٠ ترشی ئەمینی پێکدێت.
چۆنیەتی کارکردنیان
[دەستکاری]هۆرمۆنە پێپتیدیەکان بە وەرگری پڕۆتینی سەر پەردەی خانەوە دەبەسترێن لەبەرئەوەی توانای توانەوەیان لە چەوری نیە ، هۆڕمۆنەکە وەک نێردراوی یەکەم کاردەکات ،ئاوێتەی هۆڕمۆن-وەرگر پەیدادەبێت ،ئەویش ئەنزیمێک چاڵاک دەکات کە ATP(ئەدینۆسینی سێ فۆسفاتی) دەگۆڕێت بۆ APMی ئەلقەیی (ئەدینۆسنی تاک فۆسفاتی) ، AMPی ئەلقەیی ئەنزیمەکان و پڕۆتینەکانی دیکەی ناو خانە چاڵاک دەکات بۆیە وەک نێردراوی دووەم کاردەکات ،نێردراوی دووەم ئەو گەردەیە کە دەبێتە دەستپێکی گۆڕانەکانی ناو خانە بۆ وەڵامدانەوەی ماددەیەکی دیاریکراو لە وەرگرێکی دیاریکراو لە سەر ڕووی خانەکە. خانەکان سەرەڕای AMPی ئەڵقەیی نێردراوی دووەمی دیکەشیان هەیە.[ژێدەر پێویستە]
سەرچاوە
[دەستکاری]- پەرتووکی زیندەزانی ١٢، چاپی دووەم - ٢٠١١.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھۆڕمۆنی پێپتیدی تێدایە. |