لۆران فابیوس
لۆران فابیۆس | |
---|---|
لەدایکبوون | فەڕەنسا |
نەتەوە | فەڕەنسی |
پیشە | وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو |
لۆران فابیۆس له دایک بووی ٢٠ی ئووتی ١٩٤٦، له شاری پاریس، یه‌کێک له سیاسه‌توانانی فه‌ر‌انسه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌و وڵاته‌یه له پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی فرانسوا ئۆلاند دا.
ناوبراۆ له ساڵی ١٩٧٤ به‌م لاوه ئه‌ندامی پارتی سوسیالیسته، نوێنه‌ری هه‌ریمی سان-ماریتیم بووه له ماوه‌ی ساڵه‌کانی ١٩٧٨ تا ١٩٨١ دا و له ساڵی ٢٠٠٢ به‌م‌لاوه ژماره‌یه‌ک به‌پرسایه‌تی حکوومی هه‌بووه، وه‌زیری بودجه له ماوه‌ی ساڵه‌کانی ١٩٨١ تا ١٩٨٣، وه‌زیری پیشه‌سازی و توێژینه‌وه له ١٩٨٣ تا ١٩٨٤ و له هه‌مان ساڵ دا بوو به سه‌رۆک وه‌زیر تا ئه‌و کاته‌ی چه‌په‌کان شکستیان هێنا له ١٩٨٦ دا.
دوای هه‌ڵبژێرانه‌وه‌ی دووباره‌ی میتێران و سه‌ر که‌وتنه‌وه‌ی چه‌په‌کان له ١٩٨٨ دا هه‌ڵبژێردرا بۆ سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان و تا ١٩٩٢ به‌رده‌وام بوو له سه‌ر به جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانیدا.
له ١٩٩٥ تا ١٩٩٧ سه‌رۆکی گرووپی سوسیالیسته‌کان بووه له ئه‌نجومه‌نی گشتی فه‌رانسه‌دا. له ساڵی ٢٠٠٠ دا بوو به وه‌زیری ئابووری، بازرگانی و پیشه‌سازی له نێۆ حکوومه‌ته‌که‌ی لیۆنێل ژۆسپان دا.
ژیاننامه
[دەستکاری]لۆران فابیۆس، کوڕی ئاندرێ فابیۆس(١٩٠٨-١٩٨٤)، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی جووله‌که‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌شکه‌نازی، و خاتوو لوویز مورتیمێر(١٩١١-٢٠١٠)ی ئه‌مریکی‌یه. دواتر، لۆران فابئۆس له که‌لیسای کاتولیکی نوتێر-دام-دۆ-گراس دۆ پاسی شاری پاریس‌دا غوسڵی پاکی دراوه و بووه به مه‌سێحی.
ناوبراو له خوێندێنگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، له ١٩٧١ تا ١٩٧٣، دا خوێندویه‌تی.
هه‌ڵویستی سیاسی
[دەستکاری]له بۆاری دیپلۆماتیک دا، فابیۆس شوێن که‌وتووی هێڵی فرانسوا میتێران بووه. دژی ئاپارتاید له ئافریقای باشوور دا وه‌ستاوه‌ته‌وه. له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا لایه‌نگری له مافی مرۆڤ ده‌کا.
پوسته‌کانی له پارتی سوسیالیست دا
[دەستکاری]- ١٩٧٩: سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی پارتی سوسیالیست
- ١٩٧٧: ئه‌ندامی کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه‌ی ١ (فرانسوا میتێران)
- ١٩٧٨: نوێنه‌رایه‌تی گشتی پارتی سوسیالیست
- ١٩٧٨: سکرتێری یاسایی گرووپی سوسیالیست له ئه‌نومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی
- ١٩٧٩: سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕاگه‌ینه‌کان و قسه بێژ
- ١٩٨١-١٩٨٦: ئه‌ندامی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
- ١٩٨٦-١٩٨٨: سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی خوێندن
- ١٩٨٨-١٩٩٢: سکرتێری یه‌که‌می پارتی سوسیالیست
- ١٩٩٣-٢٠٠٢: ئه‌ندامی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
- ٢٠٠٢-٢٠٠٥: سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی پارتی سوسیالیست
- ٢٠٠٦-٢٠٠٧: ئه‌ندامی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
- له ٢٠٠٩ به‌م لاوه: ئه‌ندامی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
سه‌رچاوه
[دەستکاری]- https://web.archive.org/web/20050422020814/http://www.laurent-fabius.net/
- https://web.archive.org/web/20111114090444/http://marchedelart.lesoir.be/actu/2011-11-07/a-129-ans-la-maison-fabius-a-ferme-875253.shtml
- http://www.sothebys.com/fr/auctions/2011/collection-fabius-pf1124/overview.html[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- http://www.mitterrand.org/1983-affronter-la-crise.html
- http://www.france-politique.fr/elections-europeennes-1989.htm
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سۆشیالیزم
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی پاریس
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
- دەروازەی فەڕەنسا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لۆران فابیوس تێدایە. |