شای لەبەف
شای لەبەف | |
---|---|
لەدایکبوون | ١١ی حوزەیرانی ١٩٨٦ لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٩٦–ئێستا |
یار | مایا گۆت (٢٠١٢–٢٠١٨، ٢٠٢٠–ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | ١ |
شای سید لەبەف (لەدایکبووی ١١ی حوزەیرانی ١٩٨٦) ئەکتەر، نمایشکار، و فیلمسازێکی ئەمریکییە.[٣][٤] ڕۆڵی لویس ستیڤنسی گێڕا لە زنجیرەی کەناڵی دیزنیی ئیڤن ستیڤنس، کە بەھۆیەوە لە ساڵەکانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢دا بۆ خەڵاتی ھونەرمەندە لاوەکان پاڵێورا و خەڵاتێکی دەیتایم ئێمیی بردەوە لە ٢٠٠٣دا. یەکەم کاری فیلمیی بریتی بوو لە ڕێگای کریسمس (١٩٩٨). لە ٢٠٠٤دا، یەکەم کاری دەرھێنانی ئەنجام دا کە کورتە فیلمێک بوو بە ناوی با ڕقمان خۆشبوێت و دواتر کورتە فیلمێکی تری دەرھێنا بە ناوی شێت (٢٠١١)، لە ڕاپەرانی ئەمریکی کەیج و کید کەدی ڕۆڵی سەرەکییان تێدا گێڕا.
لە ٢٠٠٧دا، لەبەف لە فیلمە سەرکەوتووەکانی پشێوی و بەرزیی شەپۆلدا بەشداریی کرد بە ڕۆڵی سەرەکی. ھەمان ساڵ ھەڵبژێردرا بۆ فیلمی خەیاڵی زانستیی گۆڕدراوەکانی مایکڵ بەی بە ڕۆڵی سام ویتویکی، کە پاڵەوانی سەرەکیی زنجیرەکەیە. گۆڕدراوەکان لە بۆکس ئۆفیسدا سەرکەوتوو بوو و یەکێک بوو لە پڕداھاتترین فیلمەکانی ٢٠٠٧. لەبەف دواتر لە پاشھاتەکانی گۆڕدراوەکان: تۆڵەی کەوتووەکە (٢٠٠٩) و گۆڕدراوەکان: تاریکیی مانگ (٢٠١١)دا ڕۆڵی دەرکەوتەوە، و ھەردووکیان بە ھەمان شێوە سەرکەوتوو بوون. لە ٢٠٠٨دا، ڕۆڵی ھێنری «مەت ویلیامز» جۆنزی سێیەمی گێڕا لە فیلمی ئیندیانا جۆنز و شانشینی کەللەسەرە کریستاڵییەکە.
دەرکەوتنەکانی تری لە فیلمدا بریتین لە کونەکان (٢٠٠٣)، کۆنستانتین (٢٠٠٥)، وۆڵ ستریت: پارە ھەرگیز ناخەوێت (٢٠١٠)، بێیاسا (٢٠١٢)، ئەو کۆمپانیایەی دەیھێڵیتەوە (٢٠١٢)، نیمفۆمەینیاک (٢٠١٣)، چارلی کەنتریمان (٢٠١٣)، تووڕەیی (٢٠١٤)، ھەنگوینی ئەمریکی (٢٠١٦), بۆرگ دژی مەکئێنرۆی (٢٠١٧)، کوڕی ھەنگوین (٢٠١٩)، بازی کەرەی وەنەشامی (٢٠١٩)، پارچەکانی ژنێک (٢٠٢٠)، و پادرێ پیۆ (٢٠٢٢).
لە ٢٠١٤وە، لەبەف لە زۆر پڕۆژەی نمایشی گشتیدا دەرکەوتووە لەگەڵ لەبەف، ڕۆنکۆ ئاند تێرنەر.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Norma's Sun: Feature Narrative Screenplay Included !!. September 2017. ISBN 978-1-977809-35-3.
- ^ «Current Biography Yearbook». 2009.
- ^ Forrest, N. (١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «Shia LaBeouf's #ANDINTHEEND Performance Artwork in Sydney». Blouin Artinfo. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Coldwell, W. (May 25, 2016). «Shia LaBeouf embarks on a digital road trip: #TAKEMEANYWHERE». The Guardian. لە January 12, 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Apple TV». Apple TV (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Shia LaBeouf تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی بریتانیایییان ھەیە (en-gb)
- لەدایکبووانی ١٩٨٦
- ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- ئەو ئەمریکییانەی پەیڕەوی کڵێسای کاتۆلیکی ڕۆم دەکەن
- مناڵە کوڕە ئەکتەرە ئەمریکییەکان
- ئەکتەرەکانی فیلمە پیاوە ئەمریکییەکان
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرانی دەنگیی پیاوە ئەمریکییەکان
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز فەڕەنسی
- زیندووان
- ڕێبازەکانی ئەکتەران
- بەرھەمھێنەرانی فیلمی ئەمریکی
- دەرھێنەرانی فیلم لە لۆس ئانجلەس
- درووستکەرانی فیلم لە کالیفۆرنیا