بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شادی سەدر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شادی سەدر
لەدایکبوون (١٩٧٤-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
تاران، ئێران
پیشەڕۆژنامەوان، پارێزەر، بەرگریکاری مافی مرۆڤ
پەروەردەزانکۆی تاران
خەڵاتەکانخەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا، Human rights defenders tulip، ١٠٠ ژن لە بی بی سی

شادی سەدر (بە زمانی فارسی: شادی صدر؛ لە دایکبووی ١٩٧٤، تاران) ژنە پارێزەر، چالاکوان و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئێرانییە. لە ساڵی ٢٠١٠، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەی دادپەروەری بۆ ئێران (JFI)، ئەو بەڕێوەبەری دامەزراوەکەشە.[١] شادی پسپۆڕە لە بابەتی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران.[٢] ئەو لە ئەڵمانیا دەژی.

شادی هەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا، هەروەها ماستەر لە یاسا نێونەتەوەییەکان لە زانکۆی تاران.[٣] شادی سەدر لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.

گیران

[دەستکاری]

دەستگیرکردنی یەکەم

[دەستکاری]

لە ئازاری ٢٠٠٧، حکوومەتی ئێرانی ٣٣ ژنی دەستگیر کرد، لە نێویاندا شادی سەدر هەبوو. ئەو ژنانە بۆ باشترکردنی ڕەوشی مافەکانی ژنان لە ئێران گردبوونەوە، هەروەها یەک ملیۆن واژوویان کۆکردەوە بۆ ناڕزاییەکەیان لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٦. شادی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ دەستگیر کرا. دواتر بە کەفالەت ئازادکرا.[٤][٥]

دەستگیرکردنی یەکەم

[دەستکاری]

لە ١٧ی تەمموزی ٢٠٠٩، شادی جارێکی دیکە دەستگیرکرا. ئەم جارەیان لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ژنی چالاکوان، بۆ چالاکییەکانیان چوون بۆ نوێژی هەینی، لەوێ لەلایەن چەند سەربازێک کە بەجلی مەدەنی بوون گیران، ئەوان بە زۆر و لێدان شادی و هاوڕێکانی سواری ئوتومبێل کرد و ئەوانیان بردە شوێنێکی نەزانراو.[٦][٧] دوای ١١ ڕۆژ لەم ڕووداوە ئازادکرا.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Hague Tribunal to probe protestor deaths in Iran». www.lawsociety.ie. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Shadi Sadr - HuffPost». www.huffingtonpost.com.
  3. ^ «Shadi Sadr | University of Tehran - Academia.edu». tehran.academia.edu. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Authorities free two feminist journalists but close their NGOs». Reporters without Borders. ٢٣ی ئازاری ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  5. ^ McCann، Cathy (٢٧ی ئازاری ٢٠٠٧). «Prominent women writers and journalists Shadi Sadr, Mahbubeh Abbasgholizadeh and Jila Baniyaghoub released on bail». Article Archive. International PEN. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
  6. ^ «Shadi Sadr violently abducted without headscarf». Women's Field. ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٩. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  7. ^ Agence France-Presse (١٧ی تەممووزی ٢٠٠٩). «Iranian lawyer arrested in Tehran, says husband». WashingtonTV. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  8. ^ «شادی صدر آزاد شد(Shadi Sadr is released)» (بە Persian). BBC. 2009-07-28. لە 2009-07-28 ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)