بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئامەدسپۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Amedspor
ئامەدسپۆر
ناوی تەواویانەی وەرزشیی ئامەد
نازناویانەی کوردان
ناوی کورتکراوەئامەدسپۆر
دامەزراندن١٩٩٠
زەوییاریگای دیاربەکر لە ئامەد
پانتایی٣٥٠٠٠
خولخولی پلە یەکی تورکیا

یانەی چالاکییە وەرزشییەکانی ئامەد کە زیاتر بە ئامەدسپۆر[ئ] ناسراوە،[١] یانەیەکی تۆپی پێیە لە خولی پلە یەکی تورکیا، بنکەی یانەکە دەکەوێتە شار ئامەد و بە یانەی شارەکە ناسراوە.[٢] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤، یانەکە بەشێوەیەکیی نافەرمی ناوی لە دیاربەکرەوە گۆڕا بۆ ئامەدسپۆر، واتە ناوە کوردییەکەیان ھەڵبژارد بۆ یانەکە، دواتر یەکێتی تۆپی پێی تورکیا گۆڕانکارییەکەی بە فەرمی ناساند.[٣] ھەروەھا ئامەدسپۆر خاوەنی یانەیەکی بالەی ئافرەتانە.[٤]

ناوبانگ و سزا

[دەستکاری]

لە سەرەتای ٢٠١٦، ئامەدسپۆر توانی لە یانەی بورساسپۆر بباتەوە، بەم ھۆیەوە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لە جامی تورکیا.[٥] لە قۆناغی دواتر ڕووبەرووی یانەی فەنارباخچە بوویەوە. دوای بردنەوەیان لە یانەی بورساسپۆر، یانەکە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا سزادرا و ڕێگری لە ھاتنە ژوورەوەی ھاندەرەکانیان کرا بۆ یاری فەنارباخچە، ھەروەھا بەھۆی چەند توویتێکییەوە لە تویتەر، یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی یانەکە، دەنیز ناکی بۆ ١٢ یاری سڕکرا و بڕی ٧٠ ھەزار دۆلاریش سزادرا. دواتر پۆلیس ھێرشی کردە سەر ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە، کۆمپیوتەرەکانیان لێبردن بەتۆمەتی ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان.[٦]

بە گوێرەی چاوپێکەوتنی نوێنەرانی یانەکە لەگەڵ ڕۆژنامەی دی زێتی ئەڵمانی، یانەکە تووشی زۆر ھەڕەشە و بەربەست بووەتەوە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا و دەسەڵاتی تورکیاوە، بەھۆی ئەوەی ناسنامەیەکی کوردانەی ھەڵگرتووە.[٧] ھاندەرانی یانەکە ناتوانن بانەر و دروشم بە زمانی کوردی بھێننە ناو یاریگاوە، ھەروەھا ناتوانن لەو یارییانە ئامادەبن کە لەدەرەوەی یاریگای ئامەدسپۆر بەڕێودەچن.[٨][٩]

جلوبەرگ

[دەستکاری]
وەرز کۆمپانیا ڕەنگ
٢٠١٣ ئومبرۆ سوو - سەوز
٢٠١٣–٢٠١٦ لۆتۆ سوور-سەوز، سپی، ڕەش
٢٠١٦–٢١٠٧ نایکی[١٠] سپی، سوور، ڕەش
٢٠١٨–٢٠١٩ نایکی سوور-سەوز، سپی، سەوز، سوور

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Diyarbakır Büyükşehir BLD'nin adı değişti». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ «Turkey Kurds: The bitter politics of the football pitch» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2019-05-14. لە 2019-06-11 ھێنراوە.
  3. ^ «Turkish Football Federation fines Diyarbakır club for giving itself city's Kurdish name». Hürriyet Daily News.
  4. ^ «Kadın Voleybol – Amed SFK» (بە تورکی). لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی شوباتی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) ٨ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ Kurdischer Fußballklub: Fankultur im Ausnahmezustand، ماڵەری دی دەبلیوو، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  8. ^ Lopez، Edgar (2019-02-05). «Fußball in der Türkei: "Unsere Spieler werden sogar von Balljungen bepöbelt"». Die Zeit (بە ئەڵمانی). ISSN 0044-2070. لە 2019-02-09 ھێنراوە.
  9. ^ «Amedspor spielt wieder mit Fans». ANF News (بە ئەڵمانی). لە ٩ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ «Amed Store - Amed Spor Resmi Forma ve Aksesuar Satış Sitesi». amedstore.com.tr (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.


ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە