ئابادان
ئابادان
آبودان ئاوادان | |
---|---|
آبادان | |
چەند دیمەنێکی شاری ئابادان | |
وڵات | ئێران |
پارێزگا | خووزستان |
شارستان | ئابادان |
دەسەڵات | |
• شارەوانی ئابادان | مەحموودڕەزا شیرازی[١][٢] |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٢٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٩٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٣ مەتر (١٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٢٣١٬٤٧٦[٣] |
• چڕیی شاری | ١٦٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٣٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
زمان و ئایین | |
• زمان | عەرەبی، فارسی |
• ئایین | ئیسلام (شیعە) |
ناوچەی کاتی | +٣:٣٠ |
• ھاوین (DST) | +٤:٣٠ |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٦١ |
وێبگە | abadan.ir |
ئابادان (بە فارسی: آبادان) ناوەندی شارستانی ئابادان و شارێک لە پارێزگای خووزستانی ئێرانە، کە لە باشووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە، ٥٣ کیلۆمەتری کەنداوی فارس،[٤] ١٤٠ کیلۆمەتری ئەھواز و لە نزیکی سنووری عێراق و کووەیت ھەڵکەوتووە. ئەم شارە فڕۆکەخانە و بەندەری ھەیە و لەبەر ھەبوونی سافیخانەی نەوت، پێترۆکیمی و ھاوسنووری لەگەڵ عێراق، لەکاتی جەنگی جیھانی دووەمەوە یەکێک لە گرنگترین شارەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئێران بووە. یەکێک لە گەورەترین سافیخانەکانی جیھان بە ناوی سافیخانەی نەوتی ئابادان، لەم شارە ھەڵکەوتووە. نەوتی زۆربەی ناوچەکانی خووزستان بە لوولە بەم شارە دەگات و لەدوای پاڵاوتن بە ھەموو جیھان دەگوازرێتەوە. نزیکترین شار بە ئابادان، خوڕەمشارە کە لە دووری ١٥ کیلۆمەتری ئەم شارە ھەڵکەوتووە.
دانیشتووان
[دەستکاری]ساڵ | خەڵک |
---|---|
١٩١٠ | ٤٠٠ |
١٩٤٩ | ١٧٣٬٠٠٠[٥] |
١٩٥٦ | ٢٢٠٬٠٠٠ |
١٩٨٠ | ٣٠٠٬٠٠٠ |
١٩٨٦ | ٦ |
١٩٩١ | ٨٤٬٧٧٤[٦] |
٢٠٠١ | ٢٠٦٬٠٧٣ |
٢٠٠٦ | ٢١٧٬٩٨٨[٧] |
ئابادان لەکاتی شەڕی ئێران و عێراقدا (١٩٨٠–١٩٨٨) تەقریبەن خاڵی لە دانیشتوو بوو. لە سەرژمێری ساڵی ١٩٨٦، تەنیا ٦ کەس لەم شارە دەژیان. لە ساڵی ١٩٩١، ژمارەی ئەو کەسانەی بە ئابادان گەڕانەوە ٨٤٬٧٧٤ کەس بوون.[٦] لە سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ٢١٧٬٩٨٨ کەس لە ٤٨٬٠٦١ خێزاندا بوو.[٧] زۆربەی دانیشتووانی ئەم شارە لە فارس و عەرەبەکان پێکدێت، ھەروەھا ژمارەیەکی بچووکیش لە لوڕەکان، ئازەرییەکان و کوردەکانیش لەم شارە دەژین.[٨]
شارە خووشکەکان
[دەستکاری]ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) - ^ «لەبارەی شارەوانی ئابادان». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Statistical Center of Iran > Home». amar.org.ir.
- ^ Hoiberg 2010, p. 6
- ^ Hein & Sedighi 2016.
- ^ ئ ا Lagassé 2000, p. 2
- ^ ئ ا Vadahti 2006.
- ^ Elwell-Sutton & de Planhol 1982, pp. 55–56
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئابادان تێدایە. |
- وێبگەی ئەنجومەنی ئەستێرەناسی ئابادان
- وێبگەی شارەوانی ئابادان ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- وێبگەی دەنگی ئابادان ٥ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.