واتای ناوی وڵاتان
ڕواڵەت
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ھەریەک لە ناوی کیشوەر و وڵاتان و شارە جیاوازەکانی جیھان واتا و ھۆکارێکی تایبەتی ناونانەکەی ھەیە، کە لەناویاندا و بەپێی گێڕانەوە مێژوویییەکان شیکار و واتای سەرنجڕاکێشی لەخۆگرتووە.
کیشوەرەکان
- ئاسیا: لە زمانی سنسکریتی بە واتای خۆر دێت یاخود ئەو وڵاتەی خۆری تێدا ھەڵدێت.
- ئەفریقا: بەپێی گێڕانەوە مێژووییەکان پادشایەک حووکمی زۆربەی ناوچەکانی ئەفریقای کردووە و ناوی (ئەفریقش بن سەیفی) بووە.
- ئوسترالیا: لە زمانی بۆلینیزییە بە واتای وڵاتی باشوور دێت.
- ئەورووپا: لەبارەی ناوەکەیەوە چەند سەرچاوەیەک ھەیە، بەڵام نزیکترینیان باس لەوە دەکات کە ئەمە ناوی کچی یەکێک لە پادشاکانی فینیقینە بەناوی پادشا ئاجینۆر و لەلایەن شازادەیەکی یۆنانەوە ڕفێندراوە.
- ئەمریکای باکوور و باشوور: ئەو دوو کیشوەرە بەناوی دەریاوانێکی ئیتاڵییەوە ناونراوە کە دوای کریستۆفەر کۆڵۆمبۆس توانی زۆربەی ناوچەکانی ئەو دوو کیشوەرە بدۆزێتەوە و ناوی (ئەمەریکۆ فینسۆبیچی) بووە.
ژمارەیەک شار و وڵات
- ژاپۆن: بەمانای خاکی خۆری ھەڵھاتوو دێت.[١]
- فۆرمۆزا یاخود تایوان: وشەیەکی پورتوگالییە و بە واتای دوورگەی جوان دێت.
- فلیپین: بەناوی پادشای دووەمی ئیسپانیا (فلیپی دووەم) ناونراوە.
- ئیندۆنیزیا: بەمانای دوورگەی ھیندیی دێت.
- سینگاپوور: بە واتای شاری شێر دێت.[٢]
- سریلانکا: بە واتای دوورگەی تیشکدراو دێت.
- پاکستان: لە زمانی ئۆردۆدا بە واتای زەویی پاک دێت.
- ئەفغانستان و تورکمانستان و ئۆزبەکستان و زۆربەی ئەو وڵاتانەی ناوەکانیان بە پاشگری «ستان» کۆتایی دێت، لە وشەیەکی فارسییەوە سەرچاوەی گرتووە و بە واتای وڵات یاخود ناوی گەلەکەی دێت، بۆ نموونە ئەفغانستان بە واتای وڵاتی ئەفغانییەکان دێت.
- عەشقاباد: پایتەختی تورکمانستانە و بە واتای وڵاتی عەشق دێت.
- تورکیا: بە واتای ھۆزی تورک دێت.
- ئەستەمبوڵ: بە واتای ئیسلام بول دێت یاخود وڵاتی ئیسلام و لەلایەن محەممەد فاتیحی سەرکردەی عوسمانییەکانەوە ناونراوە، پێشتریش ناوی قوستنەتنییە بووە کە لەلایەن ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانییەکانەوە ناونراوە.
- ئەنادۆڵ: وشەیەکی یۆنانییە و بە واتای ئەو وڵاتە دێت کە خۆری تێدا ھەڵدێت.
- سووریا: وشەیەکی یۆنانییە و بە واتای تیشکی خۆر دێت.[٣]
- حەلەب: بە واتای زەوی پەنیر دێت.
- لوبنان: بە واتای شاخی سپی دێت.
- غەززە: وشەیەکی فینیقییە و بە واتای ھێز دێت.
- ئەریحا: بە واتای زەوی مانگ دێت.
- کووەیت: بە واتای کۆشک دێت.
- یەمەن: بە واتای ڕاست یاخود باشوور دێت.
- مۆنتینیگرۆ: بە واتای وڵاتی شاخی ڕەش دێت.
- قوبرس: بە مانای زەویی مس دێت.
- بۆسنیا: بە واتای ڕووبار دێت.
- لیبیا: بە واتای زەویی ئەسمەرەکان دێت.
- پاریس: بە واتای وشەی ڕووناکی دێت.
- ئیسپانیا: بە واتای پێستی کەروێشک دێت.
- لەندەن: بە واتای تەم دێت.
- ھۆلەند: بە واتای زەویی نزم دێت.
- کۆپنھاگن: بە واتای بەندەری بازرگانی دێت.
- فینلاند: بە واتای زەویی خێر دێت.
- نەرویژ: بە واتای زەویی باکوور دێت.
- ئایسلەند: بە واتای زەویی بەستەڵەکی دێت.
- گریلاند: بە واتای زەویی سەوز دێت.
- نیویۆرک: ناوە کۆنەکەی ھۆڵەند یان ئەمستەردامە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی ھۆڵەندییەکان لە سەرەتادا دۆزیانەوە و دواتریش بەڕیتانییەکان داگیریان کرد و بەناوی شاری یۆرکی بەڕیتانیاوە ناونراوە.
- مانھاتن: کە بە گەورەترین ناوچەی نیویۆرک دادەنرێت، بە واتای کۆتاییی جیھان دادەنرێت.
- واشنتن: بەناوی جۆرج واشنتۆن سەرکردەی جەنگی سەربەخۆییی ئەمریکا لە دژی بەڕیتانییەکان ناونراوە.
- فیلادیڤیا: وشەیەکی یۆنانییە و بە واتای خۆشەویستیی برایانە دێت.
- لۆس ئانجلەس: بە واتای
- ھۆندووراس: بە واتای وڵاتی قوڵایی دێت.
- کۆڵۆمبیا: بەناوی کریستۆفەر کۆڵۆمبۆسەوە ناونراوە.
- ئێکوادۆر: بە واتای ھێڵی ناوەڕاست دێت.
- ڤێنیزوێلا: بە واتای چەکی بچووک دێت.
- بەڕازیل: وشەیەکی پورتوگالییە و بە واتای داری (براسیل) دێت.
- ئەمازۆن: لە زمانی گەلی مایادا بە واتای تێکشکێنەری بەلەم دێت.
- کۆستاریکا: بە واتای کەناری دەوڵەمەند دێت.
- جامایکا: بە واتای خاکی دارستان و ئاو دێت.
- ھایتی: بە واتای بەندەری جوان دێت.
- گواتیمالا: خاکی ئەو باڵندانەی کە مار دەخۆن.
- چیلی: بە واتای خاکی سپی دێت.
- ئەرژەنتین: بە واتای خاکی زیو دێت.
- ئیتیۆپیا: بە واتای ڕووخساری سووتاو دێت.
- مالی: بە واتای ئەو شوێنە دێت کە پادشای تێدا دەژی.
- دەریای ناوین: بەھۆی ھێمنیی ئاوەکەیەوە لەلایەن بەڕیتانییەکانەوە ناونراوە.
- دەریای ڕەش: بەھۆی تاریکی و قوڵیی ئاوەکەوە ناونراوە.
- دەریای سوور: بەھۆی ئەوەی کەنارەکانی کە ڕەنگی سوورە ناونراوە.
- دەریای سپیی ناوەراست: بەھۆی ئەوەی دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەرەکانی جیھانەوە و زۆرینەی ئەو دانیشتوانانەی لە دەوروبەری ئەو دەریایە دەژین ڕەنگی پێستیان سپییە.
- سعودییە: بەناوی بنەماڵەی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتەوە ناونراوە کە بنەماڵەی (ئالسعودە)ن.
- ئینگلتەرا:بە واتای خاکی گۆشەکان دێت.[٤]
- ئەڵمانیا: بە واتای وڵاتی پیاوەکان دێت.
- ھیندستان: بەپێی ھەندێک لە سەرچاوە مێژوویییەکان بە واتای (بەھارات) دێت.
- عێراق: بەپێی گێڕانەوە مێژوویییەکان بەھۆی نزیکییەوە لە دەریا بەو ناوەوە ناونراوە.
- ئێران: بە واتای خاکی ئارییەکان دێت.
- چین: لە زمانی ماندارییەکاندا بە واتای ئاسمان دێت.
- مەنگۆلیا: بەمانای ٥ گیاندارەکە دێت.
- مەقدوونیا: بە واتای وڵاتی بەرز دێت.
سەرچاوەکان
- ^ «Is It Japan or Nippon? Even Japanese Differ». AP NEWS. 28ی تشرینی دووەمی 1988.
{{cite web}}
:|first=
missing|last=
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «The Lion Head Symbol». www.nhb.gov.sg (بە ئینگلیزی). لە 2021-09-27 ھێنراوە.
- ^ «Syria, Name's Meaning of Syria». m.name-doctor.com. لە 2021-09-27 ھێنراوە.
- ^ «england | Origin and meaning of the name england by Online Etymology Dictionary». www.etymonline.com (بە ئینگلیزی). لە 2021-09-27 ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە واتای ناوی وڵاتان تێدایە. |