دۆریس بوریس
دۆریس بوریس | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Doris Bures | |
لەدایکبوون | ڤیێنا، نەمسا | ٣ی ئابی ١٩٦٢
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Wolfgang Jansky |
پیشە | سیاسەتوان، dental assistant |
شوێنی کارکردن | Austrian Federal Government |
پۆستەکان | Second President of the National Council of Austria |
شوێنی کار | ڤیێنا |
ئەندامی حیزبی | Social Democratic Party of Austria |
خەڵاتەکان | Great Golden Medal of Honour for Services to the Republic of Austria، Grand Cross of Honor for Services to the Republic of Austria |
ناونیشانی ئیمەیڵ | mailto:[email protected] |
دۆریس بوریس (Doris Bures؛ لە دایکبووی ٣ی ئابی ١٩٦٢) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی نەمساییە،[١] ئەو ئەندامی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی نەمسایە، لەوەتەی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بووەتە سەرۆکی دووەمی ئەنجومەنی نیشتمانیی نەمسا. بەر لەوەش لە ماوەی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧، سەرۆکی یەکەمی ئەنجومەنەکە بووە. دۆریس لە ماوەی ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ بۆ ١ی ئەیلوولی ٢٠١٤ بووەتە وەزیری گواستننەوە، داهێنان و تەکنەلۆژیا لە نەمسا.[٢]
لە ساڵی ١٩٨٠ بووەتە سکرتێری فیدراڵی لە یەکێتیی لاوانی سۆسیالیستی لاوانی نێونەتەوەیی.[٣] دۆریس بەشی پیشەسازی تەواوکردووە.
لە ئازاری ٢٠١٨، دادگای نەمسا دۆسییەکی لەبارەی دامەزراندنێک کردەوە کە لەلایەن دۆریسەوە ئەنجام درابوو لە کاتی بەڕێوەبردنی وەزارەتی گواستنەوە، بەپێی بڕیارەکان ئەوا ژنی زیاتری دامەزرانندووە هەروەها ئەوانەشی هەبوون ئەوا لە کارامەیی زانستیی پێویستیان نەبوو. ئەم کەیسەش لەدوای سکاڵای پیاوێک هات کە کاری پێنەدرابوو، دواتر کەسی سکاڵاکار لەلایەن حکوومەتەوە بە ٣٩٠ هەزار دۆلار پاداشت کرا.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Doris Bures, Biografie». www.parlament.gv.at (بە ئەڵمانی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Doris Bures - Second President of the National Council». www.parlament.gv.at. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Doris Bures › SPÖ» (بە ئەڵمانی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Persio، Sofio (٢٠ی ئازاری ٢٠١٨). «Man wins $390,000 in gender discrimination case because a woman got the promotion he was more qualified for». Newsweek. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دۆریس بوریس تێدایە. |